مرۆڤ هەمیشە هەوڵیداوە ڕێگەیەک یان نهێنی درێژکرنەوەی تەمەن بدۆزێتەوە.
زاناکانی زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکی توێژینەوەیەکیان ئەنجامدا و ژمارەیەک نهێنییان ئاشکرا کرد دەربارەی زیادکردنی تەمەنی مرۆڤ تا ٩٥ ساڵی.
توێژینەوەکە ئاماژەی بە هەندێک لەو ڕەفتار و ڕۆتیناتە کردووە لەوانە:
-سەردانی یەک پزیشک بکە.
-پاشەکەوتی پارە و موچە بکە.
-ڕێژەی چەوری تەندروست لە ٨% کەمتر نەبێت(هێلکە، شیر، گۆشتەمەنییاکان).
-خۆراکی دەستکاریکراو کەمبکەرەوە.
-هەمیشە جلوبەرگی موریح لەبەرکە.
-کاتی دانیشتن و مانەوەی درێژخایەن کەمکەرەوە.
-زیاتر بخەوە لە ڕۆژانی پشوودا.
-ژوورەکەت و ماڵەکەت هەمیشە بەپاکی بهێڵەرەوە.
-کاتی زیاتر بەسەر بەرە لەگەڵ کەسوکار و هاوڕێکانت.