توێژینەوەیەکى نوێ دەریخستووە، لە ئاوەڕۆى ئەو ماڵانەوە کە توشبووى کۆرۆنایان
تێدایە، ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆ کەسانى دیکە دەگوازرێتەوە.
بە پێى توێژینەوەیەک کە لە گۆڤارى Clinical Infectious Diseases بڵاوکراوەتەوە و
پشتى بە لێکۆڵینەوە لەو شەش ژن ومێردە چینییە بەستووە کە لەسەرەتاى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە
لەو وڵاتە لە رێگەى ئاوەڕۆى ماڵەکانیانەوە تووشبوون، دەرکەوتووە، ڤایرۆسى کۆرۆنا لەڕێگەى
ئاوەڕۆى ماڵانیشەوە دەگوازرێتەوە بۆ کەسانى دیکە، بەجۆرێک ئەگەر ئاوەڕۆى ماڵێک کە
توشبووى کۆرۆناى تێدایە بڕژێتە سەر شەقام و رێگاوبانەکان، ئەوا ڤایرۆسەکە دەگوازرێتەوە
بۆ کەسانى دیکە.
گۆڤارەکە ئاماژەى بەوەکردووە، لەسەرەتاى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە چین،
لە شارى گوانژۆى ئەو وڵاتە بە هۆى زۆرى بارانبارینەوە ئاوەڕۆى کۆڵان و شەقامەکان پڕ
ببوون و دەڕژانە سەر شەقامەکان، بە پێى توێژینەوەکە،
لەو شەقامەى ماڵى ژن و مێردێکى توشبووى کۆرۆناى تێدابوو چەند کەسێکى دیکە بەهۆى بەرکەوتنیان
بەو ئاوەڕۆیانە توشى ڤایرۆسەکە بوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، دەکرێت لە رێگەى پشکنین بۆ ئاوەڕۆى
ناوچەیەک ئەوە بزانرێت کە ئایا لەو ناوچەیە توشبووى کۆرۆناى تێدایە یان نا.