زنجیرەیەک بوومەلەرزە ناوچەکانی گەرمیانی هەژاند

کوردستان 18/10/2020

Alternate Text

کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، کاتژمێر هەشت و ٢٣خولەکى ئەمشەو بوومەلەرزەیەک بە گوڕى چوار پلە بە پێوەرى رێختەر شارى کەلار و دەوروبەرى هەژاند.

کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئه‌م شه‌و كاتژمێر 08:23 به‌كاتى هه‌ولێر بوو‌مه‌له‌رزه‌يه‌ك به‌ گوڕي 4 پله‌ به‌ پێوه‌ري ڕێخته‌ر وه‌ به‌ قولايى 9كم وه‌ له‌ دوورى 26 كم له‌ كه‌لار و 32كم له‌ كفرى ڕوويدا.

ئەوەشی ڕاگەیاند، دوا به‌دواى بومه‌له‌رزه‌ى ئاماژه‌ پێكراو 3 بوومه‌له‌رزه‌ي ديكه‌ ڕووياندا له‌ هه‌مان شوێن به‌ گوڕى 2.9 و 2.5 و 2.7 پله‌ به‌ پێوه‌رى ڕێخته‌ر وه‌ به‌ قولايي 8 كم له‌ كاته‌كانى 08:30 و 08:35 و 08:43 به‌ كاتى هه‌ولێر

هاوکات کاتژمێر 09:05 بە کاتی هەولێر بوومەلەرزەیەکى دیکە بە گوڕی 3.4 پلە بە پێوەری ڕێختەر  وە بە قولایی 8کم  وە لە دورى 30کم لە کفری و 23 کم لە کەلار ڕوویدا .

هەروەها کاتژمێر 10:22 بە کاتى هەولێر بومەلەرزەیەکى دیکە بە گەڕی 3.9 پلە بە پێوەرى ڕێختەر وە بە قولایی 8 کم وە لە دوورى 25 کم لە کفرى و 27 کم لە جەلەولا ڕوویدا.
 

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا