تویتێکى ترەمپ لەبارەى بن لادنەوە کاردانەوەى بەدواى خۆیدا هێناوە

جیهان 18/10/2020

Alternate Text

ترەمپ تویتێکى کۆنى کەسێک دووبارە لە هەژمارى خۆى بڵاودەکاتەوە کە تیایدا باس لەوە کراوە ئوسامە بن لادن لە ژیاندایە و نەکوژراوە، ئەوەش کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێناوە.

 ئاژانسى هەواڵى روسیاتودەى بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە هەژمارى تایبەتى خۆی لە تویتەر، تویتێکى کۆنى کەسێکى بەناوى ئۆسکار رایدەر دووبارە بڵاوکردووەتەوە کە ئاماژە بەوە دەکات ئوسامە بن لادن سەرۆکى رێکخراوى قاعیدە تا ئێستا لە ژیاندا ماوە و ئەو کەسەى کە لە ئۆپراسیۆنەکەى هێزەکانى ئەمریکادا کوژراوە بن لادن نەبووە و کەسێکى دیکەى رێکخراوەکە بووە.

دووبارە بڵاوکردنەوەى ئەو تویتە لەلایەن سەرۆکى ئەمریکاوە خوێندنەوە و کاردانەوەى جیاوازى بەدواى خۆیدا هێناوە، رۆبەرت ئۆنێڵ ئەندامى یەکەى(سێڵ تیم6) کە ئۆپراسیۆنى کوشتنى بن لادنیان ئەنجامدا، لە بارەى تویتەکەى ترەمپەوە رایگەیاند، زۆرێک لە خەڵکى پێیان وایە وتەکانى ترەمپ پیرۆزە و راستى تەواویان تێدایە، ناکرێت کەسێکى وەک دۆناڵد ترەمپ کە ئەو ژمارە زۆرەى خەڵک گوێى بۆ دەگرن، بابەتێکى لەو شێوەیە بڵاوبکاتەوە.

ئەو بەرپرسە سەربازییەى ئەمریکا دەشڵێت، ترەمپ لەبارەى کوشتنى بن لادنەوە هەموو زانیارییەکانى لەلایە و خۆى دەزانێت کە ئەو کەسە لەلایەن ئەمریکاوە کوژراوە، ئاماژەى بەوەشکردووە، لەکاتى کوشتنەکەى بن لادندا ترەمپ خۆى لێدوان و وتارى تەلەفزیۆنى بڵاوکردەوە و سەرجەم وێنە و ڤیدیۆکانى ئەو کاتەى ماوە کە چۆن باسى ئەو ئۆپراسیۆنە دەکات.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

مێرمنداڵێک لە رووباری سیروان خنکا

کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی سلێمانییەوە

کوردستان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا