لە خەیاردا کۆمەڵێک ڤیتامین و کانزای سودبەخشی
تێدایە و هۆکارێکیشە بۆ پاراستنی پێستی منداڵ لە وشکبوونەوە.
ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە لە زاری دکتۆر فیفیان محەمەد
پزیشکی بواری خۆراکی منداڵانەوە ئاشکرایدەکات پێویستە لە ژەمەکانی منداڵ خەیار
بوونی هەبێت چونکە:
- بڕێکی زۆر لە ڤیتامین A تێدایە کە پارێزگاری لە تەندروستی چاوی
منداڵ دەکات، ڤیتامین B6 تێدایە بۆ پاراستنی ڕێژەی خوێن و ڤیتامین K تێدایە کرداری هەرس ئاسان دەکات، جگەلەوەش ڤیتامین C, B, E تێدایە کە بەرگری جەستەی بەهێز دەکات.
- لە %٩٦ لە ئاو پێکدێت پێستی منداڵ لە وشکبوونەوە دەپارێزێت.
- دەوڵەمەندە بە ماددەی دژە ئۆکسان و
منداڵ لە کێشە تەندروستییەکان دەپارێزێت.
- دەوڵەمەندە بە ماددەی ڕیشاڵی و منداڵ لە
ئاوسانی سک و بەدهەرسی دەپارێزێت.
- دەتوانرێت بەشێوەی پارچە پارچە کراو یان
وردکردنی لەناو ماستدا ڕۆژانە بدرێت بە منداڵ.