ئیسرائیل بە فەرمى داواى لە بەحرەین کرد ڕێگەى پێبدات باڵیۆزخانەى خۆى لە مەنامەى
پایتەخت بکاتەوە.
گابى ئەشکینازى وەزیرى دەرەوەى ئیسرائیل داوایەکى ئاراستەى حکومەتى بەحرەین
کردووە و تێیدا داوایکردووە بۆ ئەوەى پەیماننامەى ئاشتى نێوان تەلئەبیب و مەنامە
بچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە، رێگە بدرێت باڵیۆزخانەى ئیسرائیل لە بەحرەین بکرێتەوە.
ئەم داوایەى حکومەتى ئیسرائیل لە بەحرەین لە کاتێکدایە، لەچەند رۆژى
رابردوودا پەیماننامەیەکى ئاشتى و کارى دیبلۆماسى هاوبەشیان واژۆکرد و ئەمڕۆش چەند
بەڵگەیەکى لێکتێگشتنى نێوان ئەو دوو وڵاتە لە بوارەکانى بازرگانى و ئابوورى و خزمەتگوزاریدا
واژۆکران، بە پێى ئەو رێککەوتنانەى نێوان ئەو دوو وڵاتەش هەدوولا کار بۆ کردنەوەى
باڵیۆزخانەکانیان دەکەن لە مەنامە و تەلئەبیب.