ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە

کوردستان 19/10/2020

Alternate Text

بڕیارە سبەی سێشەممە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆببێتەوە و دەنگدان لەسەر کاندیدانی ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبچێت.

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە نوسراوێکیدا کە وێنەیەکی دەست BMC کەوتووە، بڵاویکردووەتەوە، سبەی سێشەممە ٢٠ی تشرینی یەکەم ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوەی ژمارە ٦٠ی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.

هەر لە نوسراوکەدا هتاووە، دەنگدان بە کاندیدانی پۆستە بەتاڵەکانی دوو بەڕێوبەرایەتی بەرێوەدەچێت، هاوکات گفتوگۆ لەبارەی پرسی دارستانەکانەوە دەکرێت، جگە لە چەند پرسێکی دیکە کە لە بەرنامەی کارەکەدا هاتووە.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی سبەی، هەریەکە لە پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی شارەوانی سلێمانی و بەڕێوبەری دارستان و پاوان ئامادەبن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا