وەزارەتی پەروەردە کۆمەڵێک بڕیاری نوێی راگەیاند و لە بەشێکیدا هاتووە، تاقیکردنەوەی وەرزەکان لە کاتی خۆیدا و بەگوێرەی رێنماییەکان ئەنجام دەدرێت.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، بڕیاردراوە مامۆستایان پابەند بن بە تەواوکردنی مەنهەجی خوێندن.
لەبەشێکی دیکەی نوسراوەکەدا هاتووە، خوێندنی مەنهەجەکان وەک خۆی دەبێت و پێش و پاش ناخرێن، هاوکات تاقیکردنەوەکان لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێن.
ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا بەشێک لە مامۆستایانی سنوری پەروەردەکان ئامادەنین بایکۆت بشکێنن و دەست بە دەوامی ئاسایی خۆیان بکەنەوە.