دوای تۆمارکردنی سێ گۆڵ (هاتریک) لە یاریەکەی نێوان پیرۆ و بەڕازیل بۆ بەربژێر کردن بۆ بەشداری کردنی مۆندیالی ٢٠٢٢، نیمار ئەستێرەی پاریس سان جێرمان و هەڵبژاردەی بەڕازیل پێش رۆناڵدۆی دیاردە کەوت.
بە گوێرەی تۆمارەکانی یەکێتی تۆپی پێ (فیفا)، بە تۆمارکردنی سێ گۆڵەکە، نیمار توانی تۆمارەکەی رۆناڵدۆ بشکێنێت کە خاوەنی ٦٢ گۆڵ بوو لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل.
لە بەربژێر کردنی هەڵبژاردەکە بۆ مۆندیال، نیمار خاوەنی ٦٤ گۆڵە و لە مێژووی گۆڵکاری هەڵبژاردەکەشدا خاوەنی ٦٤ گۆڵە و لە پلەی دووەمدایە لە دوای پێلی، کە خاوەنی ٧٧ گۆڵە.
لەگەڵ ئەوەشدا، تیتی، راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل بەگومان بوو لە بەراورد کردنی نیمار بە یاریزانە مێژوویەکانی رابردوو، بەڵام ئاماژەی بوەدا کە رۆژ بە رۆژ ئاستی نیمار لە باشتر بووندایە و تواناکانی بەرەو پێشدەچن.