دوای بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیەک لەبارەی مووچەی ئەندام
پەرلەمانانی عێراق، فەرمانگەی راگەیاندنی عێراق تەواوی دەنگۆکانی رەتکردەوە.
فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، سەرجەم
ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە کەلەبارەی مووچەی پەرلەمانتارانەوە بڵاوکراوەتەوە و بە زانیاری دوور لە راستی ناوی دەهێنن.
ئاشکراشیکردووە، پەرلەمان بە
پێی یاسا مووچە دیاری ناکات، بەڵکو پشتی بە یاسای ئەنجومەنی وەزیران بەستووە کە
یاسای ٣٣٣ی تایبەت بە مووچەیە و لە ساڵی
٢٠١٥ بڕیاری لەسەر دراوە.
باسی لەوەشکردووە، مووچەی تەواوی دەزگای پەرلەمان ناگاتە ٠.٠٠٤٪ لە بودجەی گشتی عێراق و لە کاتی هەر
پرسێکدا ئامادەن بە روون و بەوپەڕی شەفافیەتەوە هەموو زانیاریەکان بەردەست بکەن.
لەهەمانکاتدا فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمان دەڵێت"مافی خۆیانە رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو کەس و لایەنانە بگرنە بەر کە
بازرگانی بە هەواڵی ناڕاست دەکەن بۆ دروست کردنی گرژی و ئاڵۆزی".