بە هۆی جێبەجێنەکردنی بڕیاری بەخشینی زەوی بە
مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی، ئەمڕۆ مامۆستایان خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠،
مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی دوای کۆبوونەوەیان لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی بەرەو نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێکەوتن خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
مامۆستایانی زانکۆ لەو خۆپیشاندانەدا داوایانکرد، رێگری بکرێت لە دانی زەویەکە بە کۆمپانیاکە، چونکە لە بنەڕەتدا زەویەکان
مافی خۆیان بووە، بەڵام بڕیارەکە جێبەجێ نەکراوە.
پێشتر و لە ساڵی ٢٠١٢ بڕیاردرا مامۆستایانی زانکۆ زەوی وەربگرن لەسەر میلاکی زەویەکانی زانکۆی سلێمانی، بەڵام زەوییەکان درانە کۆمپانیایەک بۆ بنیاتنانی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ ئەوەی وەک یەکە بەسەریاندا دابەشبکرێت.