رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند کە بەکارهێنانی چوار
دەرمانی باو بۆ چارەسەرکردنی توشبووانی کۆرۆنا پزیشکەکانی بێهیوا کردووە.
بە گوێرەی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی (medrXiv.org)، بڵاوکراوەتەوە، پێشتر وا باسدەکرا دەرمانەکانی (remdesivir ، hydroxychloroquine ،lopinavir و interferon-β-1 )کاریگەری ئەرێنیان هەیە لە چارەسەرکردنی توشبووانی کۆرۆنادا، بەڵام توێژینەوەکانی ئەم دواییانە ئاشکرایانکرد بە پێچەوانەوەیە و لە چارەسەرکردنی توشبوواندا کاریگەری نەبووە.
تاقیکردنەوەکان لە میانەی پڕۆژەیەکە کە رێکخراوی
تەندروستی جیهانی رێکیخستووە بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان پزیشکانی ٣٠ دەوڵەتی
جیهان تا پێکەوە کار بکەن بۆ دروستکردنی ڤاکسینێک بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا.
لە توێژینەوەکەدا ٤٠٥ نەخۆشخانە لە ٣٠ وڵاتدا بەشداربوون،
کە پزیشکەکان چوار دەرمانەکەیان تاقیکردووەتەوە لەسەر ١١ هەزار توشبوو، بەڵام هیچ
سوودێکیان نەبووە و تا کاتی مانەوە و کەرەنتینەکردن لە نەخۆشخانە کاریگەری ئەوەیان
نەبووە کە تەندروستی توشبووەکان بەرەو باشتر بچێت.
لەگەڵ ئەوەشدا رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایکرد، تا ئێستا هیچ ڤاکسینێکی چارەسەرکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئارادا نییە و تەنها
هیوای باشبوونی تەندروستی توشبووان مانەوە لە نەخۆشخانەیە و وەرگرتنی چارەسەری
پێویستە.