بڕیار لە بڕینی مووچەی سەدان کەس درا

کوردستان 19/10/2020

Alternate Text

پەرلەمانتارێکی کوردستان رایگەیاند، زیاتر لە ھەزار و ٢٠٠ کەس  کە پێشتر بە پلەی باڵا و تایبەت بە نایاسایی خانەنشینکرابوون، دۆسیەکانیان جیاکراوەتەوە و بڕیاری راگرتنی مووچەکانیان دراوە.

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری کوردستان، بڵاویکردووەتەوە، زیاتر لە ھەزار و ٢٠٠ کەس  کە پێشتر بە پلەی باڵا و تایبەت بە نایاسایی خانەنشینکرابوون، دۆسیەکانیان جیاکراوەتەوە و بڕیاری راگرتنی مووچەکانیان دراوە. کە بەشێکیان شەش ملیۆن دیناریان وەردەگرت.

روونیشیکردووەتەوە، نزیکەی ٢١٧ ھەزار خانەنشین لە کوردستاندا ھەیە، بە ھەزاران کەس لەم ژمارەیە بەنایاسایی خانەنشینکراون، واتە بەبێ ئەوەی خزمەتی فعلیان ھەبێت خانەنشینکراون.

ئەو پەرلەمانتارە باسیلەوەشکردووە، کاری نایاسایی گەورە لە خانەنشینی سەربازیدا کراوە و نزیکە ١١٧ ھەزار خانەنشینی سەربازی ھەیە، بە ھەزاران کەس بە ناڕەوا بەپلەی جۆراوجۆری سەربازی خانەنشینکراون، بەبێ ئەوەی ساڵێک خزمەتی پێشمەرگایەتیان ھەبێت، پێویستە لە زووترین کاتدا دۆسیەی ئەمانەش یەکلابکرێتەوە بەپێی یاسا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا