وەزارەتی دارایی رایگەیاند، بەتۆمەتی خۆدزینەوە لە باج زیاتر لە ٢٠ کۆمپانیایان داوەتە دادگا.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردووەتەوە، بەرێوبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری زیاد لە ٢٠ کۆمپانیای هەرێمی کوردستان بەهۆی خۆدزینەوە لە باج، بە تۆمەتی خۆدزینەوە لە باج داوەتە دادگایەکی تایبەت تاوەکو رێککاری یاسایان بەرامبەر بگیرێتەبەر.
ئاشکراشیکردووە، هەر کۆمپانیا و کەس و لایەنێک خۆیان لە باجدان بدزنەوە، رێگای یاسایی توندیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و بە توندترین شێوە روبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.