دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دەستبەسەرداگرتنی بارێک لە ئامێری
سێکسی لە مەرزی پەروێزخان، هەواڵەکە رەتکرایەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی تشرینی یەکەم، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا
وێنەیەک بڵاوبووەتەوە کە گوایە دەستگیراوە بەسەر بارێکدا لە مەرزی پەروێزخان کە
١٢٠٠ چووکی دەستکرد لە نێو بارێکی میوەدا شاردراوەتەوە، بەڵام سەرچاوەیەک لە
مەرزەکە دەنگۆکانی رەتکردەوە و رایگەیاند ئەم هەواڵە دوورە لە راستیەوە، لەکاتی دەستگیران بەسەر باری نایاساییدا، راگەیاندنی مەرزی پەروێزخان بڵاویدەکاتەوە.
بە گوێرەی بەدواداچوونەکانی BMC، وێنەکە هیچ پەیوەندییەکی بە هەرێمی کوردستانەوە نییە وپێشتر لە سۆشیال میدیای وڵاتانی دیکەدا بڵاوکراوەتەوە.