وا بڕیارە وەزارەتی کارەبای هەرێم کارەبا بداتە هەردوو پارێزگای
موسڵ و کەرکوک.
ئەمڕۆ دووشممە ١٩ی تشرینی یەکەم، راگەیاندنی وەزارەتی
کارەبای هەرێم بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی چارەسەرکردنی کێشەکانی کارەبا و زیادکردنی بڕی
گازی سروشتی تەرخانکراو بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و کەوتنە کاری وێستگەی هەڵمی
خەبات، بە بڕی ٨٤٣ مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا زیادیکردووە و لە ئێستادا لە
کۆی وێستگەکانی هەرێم بڕی ٣ هەزار و ٧٠٠ مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنرێت.
ئاشکراشیکردووە، لەو رێژەیە بڕی ٢٦٠ مێگاوات بۆ موسڵ و بڕی ٥٦ مێگاواتیش بۆ کەرکوک دەنێردرێت.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا، سەرجەمی کاتژمێرەکانی
پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیانی هەرێم لە نێوان ٢١ بۆ ٢٢ کاتژمێردایە.