بەڕێوبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی هێلکە لە بازاڕەکانی هەرێمدا پەیوەندی بە وڵاتی تورکیاوە هەیە.
سۆران غەفور، بەڕێوبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند، ماوەی هەفتەیەکە نرخی هێلکە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان رووی لەبەرزبوونەوە کردووە و لە هەر کارتۆنێکدا ١٦ دۆلاری چووتە سەر.
ئاشکراشیکردووە، گرانبوونەکە پەیوەندی بە وڵاتی تورکیاوە هەیە، چونکە تەنها لەو وڵاتەوە هاوردە دەکرێت و بەرهەمی ناوخۆییشمان کەمە.