سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستلەکاردەکێشێتەوە

جیهان 19/10/2020

Alternate Text

بە گوێرەی راگەیاندنە جیهانییەکان، وا بڕیارە بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا دەستلەکار بكێشێتەوە.

 

بە گوێرەی زانیاری میدیا جیهانییەکان، بۆریس جۆنسۆن پلانی هەیە لە دوای کۆتایی هاتنی برێکسیت، لە پۆستی سەرۆک وەزیران بکشێتەوە.

 ماڵپەڕی (سەندەی میرۆر)ی بەڕیتانی بڵاویکردووەتەوە،  هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی بۆریس جۆنسۆن دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە پێی وایە مووچەکەی کەمە و ناتوانێت لەسەری بژی.

 

هاوکات جۆنسۆن، دەیەوێت تا کاتی بەکۆتایی هاتنی رێککارەکانی جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە و بە هەمان شێوەش چاوەڕێیە کاریگەریەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەواو کەمببنەوە لەسەر وڵاتەکە، بۆیە دەستلەکارکێشانەوەکەی بۆ شەش مانگی دیکە دواخستووە.

 پێش وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران، بۆریس جۆنسۆن لە دەزگای (زە تەلەگرافی) بەڕیتانی کاری دەکرد بە مووچەی ساڵانەی ٣٦٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی، بەڵام مووچەی سەرۆک وەزیران ١٩٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی زیاترە و بە وتەی خۆی بەشی خەرجیەکانی ناکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا