سۆمۆ: هەرێم پابەند نەبووە بە پێدانى ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە

کوردستان 19/10/2020

Alternate Text

کۆمپانیاى سۆمۆ رایگەیاند، سەرەڕاى ناردنى ٣٢٠ ملیار دینارى مانگانە لە بەغداوە بۆ هەرێم، حکومەتی هەرێم پابەندی رێککەوتنە نەوتییەکەی بۆ رادەستکردنی بڕی ٢٥٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە بە سۆمۆ نەبووە.

 عەلاء یاسرى بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى سۆمۆ بە تەلەفزیۆنى عێراقییەى راگەیاند، گفتوگۆى نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەى دۆسییەى نەوتەوە بەردەوامە، چونکە هەرێم تا ئێستا پابەند نییە بە پێدانى ٢٥٠ هەزار بەرمیلى رۆژانە، وتووشیەتی،  حکومەتى هەرێم بەردەوام بەڵێنى پابەندبوونى دەدات بەو رێککەوتنەى کە تێیدا هەرێم پابەندکراوە بە پێدانى ئەو بڕە نەوتە بە کۆمپانیاى سۆمۆ.

یاسرى راشیگەیاندووە، سەرەڕاى داەبەزینى نرخى نەوت، حکومەتى عێراق پابەندە بە بڕیارەکانى رێکخراوى ئۆپیکەوە بۆ کەمکردنەوەى فرۆشتنى نەوت، بەوەش داهاتى فرۆشى نەوتى عێراق کەمیکردووە.

ئاماژەى بەوەشکرد، لەماوەی چوار مانگی ئەمساڵدا نرخی نەوت لەنێوان چوار بۆ نۆ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزیوە و بڕى هەناردەکردنى نەوتى عێراقیش لە پێناو راگرتنى هاوسەنگى نێوان خواست و خستنەبازاڕەوە کەمیکردووە، جگە لەوەش هەرێم ٢٥٠ هەزار بەرمیلى رۆژانەى لە ڕێگەى سۆمۆوە هەناردە ناکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا