وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان بڕیاری دا پشكنینی كۆرۆنا بۆ مامۆستایان و قوتابیان بێ به‌رامبه‌ر بێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی تشرینى یەکەم ، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی
هه‌رێم نووسراوی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی ته‌ندروستی
شاره‌كانی كردووه، رایگه‌یاندووه، ئه‌و مامۆستا و قوتابیانه‌ی نیشانه‌كانی
توشبوون به نه‌خۆشی كۆرۆنایان هه‌یه و سه‌ردانی بنكه‌ی ته‌ندروستی ده‌كه‌ن
له پسوڵه‌ی سه‌ردانكردنه‌کە ده‌به‌خشرێن.
وەزارەتەکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، له كاتی سه‌ردانكردنی مامۆستایان و خوێندکاران
بۆ بنكه‌ی ته‌ندروستی ده‌بێت لەلا‌یه‌ن پزیشكی پسپۆڕه‌وه ببیندرێن و ده‌ستنیشانی
نه‌خۆشییه‌كهیان بکرێت و فۆڕمی مۆڵه‌تیان پێبدرێت.