دایکان لەو ماوەیەی کە شیر دەدەن بە منداڵەکانیان باشتروایە خۆیان بە لە کۆمەڵێك خواردن و خواردنەوە بەدووربگرن کە ڕەنگە تەندروست نەبێت بۆ کۆرپەکەیان.
ماڵپەڕی "supermama" ئاماژەی بە کۆمەڵێك خواردن و خواردنەوە داوە کە باشترە دایکان لە ماوەی شیرداندا خۆیانی لێ بەدووربگرن، ئەوانیش:
- قاوە و شۆکولاتە چونکە ئەو کافایینەی تێیدایە وادەکات منداڵ تووشی سكچوون ببێت.
- میوە ترشەکان وێڕای ئەوەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C بەڵام ڕەنگە ببنە هۆی تووشبوونی دایك و کۆرپە بە هەستیاری بۆیە باشترە لەو ماوەیەدا نەخورێن.
- سیر تامی شیری دایك تا ڕاددەیەك دەگۆڕێت، ئەمەش ڕەنگە وابکات منداڵ ئارەزووی خواردنی شیرەکەی نەمێنێت.
- خواردنە توونەکان بە هەمان شێوە ڕەنگە کاریگەرییان لەسەر تامی شیر هەبێت و ببنەهۆی بێزارکردنی منداڵەکە.