توێژینەوەیەك باشترین کاتی بۆ ئەنجامدانی کار ئاشکراکردووە کە لە بەیانیانەوەیە تا دوای نیوەڕۆ.
بەگوێرەی ئەنجامی توێژینەوەیەك کە ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردووەتەوە، مرۆڤ لە بەیانیاندا زۆرترین وزەی کارکردنی هەیە و تا کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە.
زانایان ڕێنمایی دەدەن بەوەی کە گرنگترین کارەکان لەم کاتانەدا ئەنجامبدرێن، تەنانەت باشتروایە لە بەیانیاندا سەردانی پزیشك بکرێت چونکە لەم کاتەدا مێشكی بە باشترین شێوە کاردەکات.
بەڵام پاشنیوەڕۆ وزەی جەستەیی کەمدەبێتەوە و زۆر کەس لەم کاتانەدا بەباشی کاری پێناکرێت و ڕەنگە تووشی سەرگێژخواردن ببێت.
هەروەها ڕێنمایی دەدەن بەوەی باشترە لە پاشنیوەڕۆدا فەرمانبەران کات تەرخانبکەن بۆ حەوانەوە و بچنە دەرەوەی شوێنی کارکردنیان یان لە دەرەوە نان بخۆن تا بتوانن وزەی جەستەییان زیاتر بکەن.