عەلی حەمە ساڵح ڕایگەیاند، کاڵا نەماوە ئەم بەرپرسانە بیری لێنەکەنەوە
و بە قاچاخ نەیھێن و لە ئێستادا سەروپێی بە قاچاخ هاوردە دەکەن.
عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان
لە پەیجی خۆی لە فەیسبوک بڵاوکردەوە، "کاڵا نەماوە ئەم بەرپرسانە بیری لێنەکەنەوە
و بە قاچاخ نەیھێنن؛ لە ئۆتۆمبیلی مۆدیل کۆنەوە بۆ ھێلکە و فەرش و دوگ و جگەر و جگەرە!! دوایەمین شت سەروپێیە!! بەڵێ، ئێستا سەروپێش بە قاچاخ لە ئێرانەوە دێنن!! ".
عەلی حەمە ساڵح نوسیویشیەتی "لەم ڕۆژانەدا
بەڕادێک سەروپێی قاچاخ لە پەروێزخان گیراوە! ئیشەکە ئەوەندە عەیبە کەس لە ڕووی نایە
خۆی بکاتە خاوەنی!! ".
ناوبراو ئەوەشی وتووە، "بیرکەوە یەکێ
ئامادەبێت سەروپێی قاچاخ ، کە کەس نازانێت ھی چی و ھی کەیە، بکاتە خواردنی خەڵک!!!
دەست بۆچی نابات!! ".
ئەمەش
لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردووش لە پەرلەمانی کوردستان چەندین جار باس لە هێنانی
کاڵای قاچاخ لە مەرزەکانەوە کراوە و بەرپرسانى حکومەتیش دانیپێدادەنێن.