Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کەى خەڵکى کوردستان دەتوانن بچن بۆ عەمرە؟

کوردستان

19/10/2020

Alternate Text

وەزارەتى ئەوقافى هەرێم رایگەیاند، بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتی عەمرە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان، چاوەڕوانی بڕیارى عەرەبستانی سعودیە دەكەن و دواتر بەرپرسانى هەرێم بڕیار لەکات و چۆنییەتى دەستپێکردنەوەى گەشتى عەمرە دەدەن.

 نەبەز ئیسماعیل وتەبێژى وەزارەتى ئەوقافى هەرێم بە میدیاکانى راگەیاند، چاوەڕوانى بڕیارەکانى عەرەبستانى سعودیە دەکەن و ئەگەر لە کۆتایى ئەم مانگەدا سعودیە دەرگاى عەمرەکردن بە ڕووى وڵاتاندا بکاتەوە، وەزارەتى ئەوقافى هەرێمیش بڕیارى خۆى لەوبارەیەوە دەردەکات و رێوشوێن و وردەکارى شێوازى دەستپێکردنەوەى گەشتەکان ئاشکرادەکات.

وتیشى، حکومەتى هەرێم بەڕاوێژ لەگەڵ لیژنەی باڵای ڕووبەرووبونەوەی كۆرۆنا بڕیارى دەستپێکردنەوەى عەمرەکردن دەدات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە نزیکەى ٧ مانگە حکومەتى سعودیە سەرجەم رێوڕەسمە ئاینییەکانى وەک عەمرەکردن و نوێژى بەکۆمەڵ لە حەرەمى کەعبە و مزگەوتى پێغەمبەر راگرتووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP