ئەمڕۆ ئەم سێ پۆستە ئیدارییەی سلێمانی یەکلایی دەکرێتەوە

کوردستان 20/10/2020

Alternate Text

بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سێ پۆستی ئیداری یەکلایی بکرێتەوە  و سایتی BMCیش ناوی کاندیدەکان بڵاودەکاتەوە.

 

کەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە BMC راگەیاند، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، دەنگدان بۆ سێ پۆستی ئیداری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و بۆ هەر پۆستێکیش سێ کاندید هەیە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەن ئاشکرای کرد، بۆ پۆستی بەرێوبەری رۆشنیبیری و هونەر، لە پشکی بزووتنەوەی گۆڕان هەریەکە لە (موحسین ئەدیب، رۆستەم عەبدولعەزیز، سارا عەبدوڵا ئەحمەد) خۆیان کاندید کردووە.

باسی لەوەشکرد، بۆ پۆستی بەڕێوبەری گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی هەریەکە لە (ئیسماعیل رشید، محەمەد نەجمەدین، رێبوار ئیبراهیم قادر)لەسەر پشکی کۆمەڵی ئیسلامی کاندیدن.

سەبارەت بە پۆستی بەڕێوبەری گشتی رێگەوبانی سلێمانی هەریەکە لە (محەمەد جەلیل مەجید، وریا محەمەد فەرەج، رێبین نەریمان محەمەد)لەسەر پشکی بزوتنەوەی گۆڕاند کاندیدن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا