مەرجەکانی پێدانی ڤیزای بازرگانی ئێران راگەیەندرا

کوردستان 20/10/2020

Alternate Text

کونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی مەرجە نوێیەکانی پێدانی ڤیزای بازرگانی بۆ هاوڵاتیانی هەرێم بڵاوکردەوە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی تشرینی یەکەم، سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی رایگەیاند، پێویستە لەسەر ئەو بازرگانانەی هەرێم کە سەردانی وڵاتی ئێران دەکەن و ڤیزای بازرگانیان دەوێت رەچاوی کۆمەڵێک خاڵ بکەن.

 

ئاشکراشی کردووە، پێویستە لەسەر ئەو کەسەی گەشت دەکات پشکنینی PCRی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامبدات، پێناسێکی بازرگانی باوەڕپێکراوی هەبێت، بانگێشتنامەیەکی فەرمی لە کۆمپانیا یان هاوبەشە بازرگانەکانی وڵاتی ئێرانەوە پێگەیشتبێت، کە سەردانەکە بە پێویست بزانێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا