بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی شارباژێر رایگەیاند، دابەشکردنی پارەی وانەبێژان بۆ هەفتەی داهاتوو دواخراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارباژێڕ بڵاویکردووەتەوە، لەبەر قەرەباڵغی بانک و رێککارە تەندروستییەکان سبەینێ پارەی وانەبێژانی مانگی نیسان دابەش ناکەین.
ئاشکراشی کردووە، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو پارەی وانەبێژی مانگی چوار دابەش دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە بۆ ماوەی رۆژێکیش دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی ناوشاری سلێمانیش دواخرا.
Aa