بە دەنگدانی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سێ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی یەکلایی کرانەوە.
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، موحسین ئەدیب، لە پشکی گۆڕان، بە دەنگی ٢١ دەنگی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وەک بەڕێوبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی هەڵبژێردرا.
هاوکات ئیسماعیل رەشید محەمەد ٢١ دەنگی بەدەستهێنا و وەک بەڕێوەبەری گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی هەڵبژێردا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بە دەنگی ٢٥ ئەندامی ئەنجومەن محمەد جەلیل محەمەد، وەک بەڕێوەبەری گشتی ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی هەڵبژێردرا.