پەرلەمانتارێکی کوردستان ئاشکرای کرد، لە خاڵە سنورییەکانی هەرێم بە قاچاغ دەرمانی تەندروستی دەهێنرێت و کارەسات ئەوەیە وەزارەتیش بە یاسایی
لێیان دەکڕێتەوە لە بازاڕدا ساغیان دەکاتەوە.
کاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە خاڵە سنورییەکانی هەرێم بە قاچاغ دەرمانی تەندروستی دەهێنرێت و کارەسات ئەوەیە وەزارەتیش بە یاسایی لێیان دەکڕێتەوە لە بازاڕدا ساغیان دەکاتەوە.
ئاشکراشیکردووە، دوو لەو دەرمانانە تایبەتن
بە بەنج و شێرپەنجە و رێژەیەکی زۆری بەکارهێنەریان هەیە لە هەرێمدا،
هاوکات ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکردووە، هەموو جۆرە دزی
و تاڵانییەک لەم وڵاتە سەری هەڵداوە، بە ڵام قاچاخی و دزین و تاڵانی لە دەرمان و خۆراک،
دەبێت هێڵی سوور بێت.
هەر لە پۆستەکەیدا کاروان گەزنەیی ئاماژەی بەوەداوە، ئەو کەسانەی دەرمان بەقاچاخ دەهێنن و ساغیدەکەنەوە لە پۆستی باڵادان و هاوبەشی
بازرگانی لەگەڵ هەندێک بەرپرس دەکەن.
سەبارەت بە شێوازەکانی گواستنەوەی ئەو دەرمانانە, گەزنەیی رایگەیاندووە، شێوازی گواستنەوەی دەرمانەکان زۆر خراپە و پێویستە لەناو بەڕاددا لە پلەی (٢-٨)ی
سیلیزیدا بگوازرێنەوە، بەڵام زۆرێک لە دەرمانەکان لەسەر گزۆزی ئۆتۆمبیلەکان
هەڵدەگیردرێن و ئەمەش کار لە خراپبوونی دەرمانەکان دەکات.