بەم پێنج رێگایە خەمۆکی تێپەڕێنە

تەندروستی 20/10/2020

Alternate Text

یەکێک لەو پێکاهاتە کیمیاییانەی جەستە و کۆئەندامی دەمار دروستی دەکات، پێکهاتەی ئەندرۆفینە کە بە دەرمانی دژە خەمۆکی و ئازار ناسراوە و لە ناو پسپۆڕانیشدا بە دەرمانی دڵخۆشی ناوی هەیە.

 

رێژەی دەرکردنی پێکهاتەی ئەندرۆفین لە نێوان کەسێک بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕدرێت، بەڵام بە گوێرەی راپۆرتێك لە ماڵپەڕی (مێدیکاڵ نیوز تودای)ی تایبەت بە بابەتی تەندروستی بڵاوکراوەتەوە، چەند رێگایەک هەیە کە یارمەتی جەستە دەدات لە دروستکردنی پێکهاتەی ئەندرۆفین.

ئەو رێگایانەی یارمەتی جەستە دەدەن لە دروست کردنی ئەندرۆفیندا:

-وەرزش کردن بە بەردەوامی: لە توێژینەوەیەکدا پسپۆڕان سۆنەریان بەکارهێنا لەسەر کەسێک پێش و پاش وەرزشکردن، ئەنجامەکە دەریخست کە چالاکی مێشک لە دوای وەرزشکردن زۆرە و مێشک رێژەیەکی زۆری ئەندرۆفین بەرهەم دەهێنێت، هەر بۆیە پسپۆران رێنمایی دەدەن بە ئەنجامدانی وەرزش بە شێوەیەکی بەردەوام.

-بەخشین: توێژەران لە پەیمانگا تەندروستیەکانی ئەمریکا بۆیان دەرکەوتووە کە یارمەتی دان و بەخشین بە کەسانی هەژار دەبێتە هۆی دەرکردنی بڕێکی زۆر لە پێکهاتەی ئەندرۆفین.

-یۆگا: دەبێتە هۆی نەمانی شڵەژان و دوودڵی، ئەمەش دەکرێت لەبەرئەوەبێت کە دەبێتە هۆی دەردانی ئەندرۆفین لە مێشکدا.

-خواردنی خۆراکی توون: هەندێک لە توێژینەوەکان ئاماژەبەوەدەدەن کە خواردنی بیبەری توون و هاوشێوەکانی دەبێتە هۆی دروستبوونی هەستێکی وەکو ئازار، لە بەرامبەردا جەستە پێکهاتەی ئەندرۆفین دەردەکات بۆ دژایەتیکردنی ئازارەکە و بەو پێیە دەبێتە هۆی دڵخۆش بوون.

-چۆکلاتەی رەش: زۆرێک لە توێژینەوەکان ئەوە دەردەخەن کە خواردنی چۆکلاتەی رەش دەبێتە هۆی دروستکردنی ئەندرۆفین لە جەستەدا ئەویش بە هۆی پێکهاتەی فلافۆنۆید کە لە قاوەی رەشدا هەیە، بەڵام زۆرێک لە بەرهەمە قاوەییەکان بڕێکی کەم قاوەی تێدایە و زیاتر لە چەوری و شەکر پێکهاتوون، بۆیە باشتر وایە بە دوای بەرهەمێکدا بگەڕێن کە بە رێژەی ٧٠٪ ی پێکهاتەکەی قاوەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا