بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، رێوڕەسمی کردنەوەی رێگەی جووتسایدی رووڤیا- گۆپال بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، لە مەراسیمێکدا رێگەی رووڤیا-گۆپاڵ کرایەوە.
لەمەراسیمی کردنەوەی پرۆژەکەدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ناخۆشی و قه‌یرانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم تووشی بووه، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ماندا به‌رده‌وام ده‌بین له پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی، هه‌ندێكجار پرسیاری مووچه زۆر دێته پێش، حكومه‌ت چۆن ده‌بێت پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بكات، به‌ڵام مووچه له‌كاتی خۆی دابه‌ش ناكات، حه‌ز ده‌كه‌م وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه، حكومه‌ت هه‌رچییه‌كی پێ بكرێت بۆ دابینكردنی مووچه‌ی هاووڵاتیان، كه‌مته‌رخه‌می ناكات و نه‌یكردووه.
پرۆژەکە پێکهاتووە لە 22 کیلۆمەتری جووت ساید (سێ هێڵی هاتن و سێ هێڵی چوون) لەگەڵ شەش ئۆڤەرپاس و پردێک و سێ کیلۆمەتری هاتووچۆی خێرا ( ئۆتۆبان).