دوای ١٥ ساڵ لە بێهۆشی، شازادە وەلید بن خالد کە بە شازادە نوستووەکە ناسراوە وەڵامدانەوەی بۆ داوایەکی پزیشکەکەی هەبووە.
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، شازادە وەلید بن خالد بن تەڵاڵی سعودی کە ماوەی ١٥ ساڵە بێهۆشە، کاتێک پزیشکە تایبەتییەکەی داوای لێدەکات بیبینێت کە سڵاو دەکات چەند جارێک پەنجەی بەرزدەکاتەوە.
گرتە ڤیدیۆکەی شازادە نوستووەکە بینەرێکی زۆری هەبووە.
وەلید بن خالد بن تەڵاڵ، کوڕی یەكێک لە شازادەکانی سعودییە لەساڵی ٢٠٠٥، لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەوتە دۆخی بێهۆشییەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٥ ئومێدی بەهۆشهاتنەوەی نەما باوکی بردییەوە ماڵەکەی خۆی و لە رێگەی پزیشکی تایبەتەوە خزمەت دەکرێت و نرخی تێچوونی چارەسەرەکانی تا ئێستا ملیۆنان دۆلار بووە.