وەزیری کارەبا: بەتایبەتکردنی سێکتەری کارەبا نابێتە هۆی بەرز بوونەوەی نرخ

کوردستان 20/10/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ وەزیری کارەبای هەرێم لەگەڵ لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەکانی پەرلەمان کۆبووەوە و گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکەوە کرا.

 

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی تشرینی یەکەم، کەمال محەمەد وەزیری کارەبای هەرێم لەگەڵ لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەکان لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوووە و بە ژمارە و داتا تاووتوێی ئەو گۆڕانکاریانە کرا کە لە بەتایبەتکردنی سێکتەری کارەبادا دێنە کایەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری کارەبا جەختیلەوەکردەوە، بەتایبەت کردنی سێکتەری کارەبا سوودی بۆ هاوڵاتیان دەبێت و نابێتە هۆی زیادبوونی نرخی کارەبا، بەڵکو دەبێتە هۆی باشتربوونی کاتەکانی پێدانی کارەبا و کەمکردنەوەی خەرجیەکان.

 کەمال محەمەد ساڵح روونیکردەوە، پرۆسەی بە تایبەتکردنی سێکتەری کارەبا مامەڵەی فرۆشتنی سێکتەرەکە نییە بەڵکو لە رێگەی گرێبەستەوەیە لە چوارچێوەی خزمەتگوزاریەکاندا.

هەروەها لە بارەی ئەو فەرمانبەرانەی لە کەرتی کارەبا کاردەکەن، وەزیری کارەبا دڵنیاییدا کە سەرجەم ماف و شایستەی مووچە  و خزمەتی چەند ساڵە و ئیمتیازاتەکانیان پارێزراوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا