بڕیارە سبەی دەست بەدابەشکردنی کرێی وانەبێژی بەشێک لە مامۆستایانی سنوری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری ئەو قوتابخانە و خوێندنگا و باخچانەی مامۆستای وانەبێژیان هەیە دەکەینەوە، سبەی چوارشممە، کرێی وانەبێژی مانگی نیسان خەرجدەکرێت بە پێی ئەم گرووپانەی کە کاتەکانی بۆ دیاریکراوە.