لە بارەی تورکیاوە یۆنان داوایەک ئاڕاستەی یەکێتی ئەوروپا دەکات

جیهان 20/10/2020

Alternate Text

نیکۆس دینداس، وەزیری دەرەوەی یۆنان، لە پەیامێکدا داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد کە رێککەوتنە گومرگییەکانی لەگەڵ تورکیا هەڵپەسێرێت.

 

بەگوێرەی راگەیاندنی ئاژانسی هەواڵی یۆنان، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە داوای لە ئۆلیڤەر فاریلی، بەرپرسی سیاسەتی یەکێتی ئەوروپا کردووە، لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کە چاو بە رێکەوتنی نێوان یەکێتی ئەوروپا و تورکیا بخشێنێتەوە، چونکە تورکیا چەند جارێک رێککەوتنەکانی لەگەڵ یۆنان شکاندووە.

 

لە مانگی ئابی ئەمساڵدا تورکیا کەشتیەکی ناردە سنوورە ئاوییەکانی نزیک یۆنان بە مەبەستی گەڕان بە دوای غازی سروشتیدا، بەو هۆیەشەوە پەیوەندیەکانی لەگەڵ یۆنان و قوبرس گرژی و ئاڵۆزی تێکەوت.

 

لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا، بەرپرسە باڵاکانی یەکێتی ئەوروپا ئیدانەی کردەوەکانی تورکیایان کرد لە دەریای ناوەڕاستدا و راشیانگەیاند، لە ئەگەری نەگۆڕانی سیاسەتی تورکیا لە ناوچەکەدا، یەکێتی ئەوروپا بیر لە سزادانی تورکیا دەکاتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا