داواى راگرتنى موچەى توێژێک دەکرێت

کوردستان 20/10/2020

Alternate Text

دەستەى دەستپاکى هەرێم داواى راگرتنى موچەى ئەو کەسانە دەکات کە بە بێ بنەماى یاسایى  خزمەتیان بۆ درێژکراوەتەوە.

 لە نوسراوێکیدا دەستەى دەستپاکى هەرێم داواى لە وەزارەتى دارایى کردووە موچەى ئەو فەرمانبەر و موچەخۆرانەى حکومەت رابگرێت کە لەدەرەوەى یاسا و رێنماییەکان ماوەى خزمەتکردنیان بۆ درێژکراوەتەوە، چونکە درێژکردنەوەى ماوەى خزمەت بۆ هەر فەرمانبەرێکى حکومەت پێویستە بە یاسا و رێنماییەکانى وەزارەتى دارایى رێکبخرێت.

دەستەى دەستپاکى هەرێم راشیگەیاندووە، خەرجکردنى موچەى ئەو کەسانەى بە بێ پاڵپشتى یاسایى ماوەى خزمەتیان بۆ درێژکراوەتەوە بەهەدەردانى دارایى گشتییە و پێویستە وەزارەتى دارایى ئەو پارەیە خەرج نەکات.

ئەم داوایەى دەستەى دەستپاکى هەرێم لە کاتێکدایە، لەماوەى رابردوودا، دادوەر لەتیف مستەفا رایگەیاندبوو، لە کاتى کەرەنتینەکەدا، بە بێ پاڵشتى یاسایى ماوەى خزمەت بۆ پێنج دادوەر کە تەمەنیان ٦٥ ساڵى تێپەڕاندووە درێژکراوەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا