بریکارانی وەزارەتی ناوخۆ سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمیان كرد

کوردستان 20/10/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ سێشەممە، هەر یەک لە چەتۆ ساڵح و مستەفا سەلیم بریكارانی وەزارەتی ناوخۆ سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمیان كرد.

بریكارانی وەزارەتی ناوخۆ پەیامی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان گەیاندە بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم كەخزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیانە و ڕایانگەیاند، "هاتوین لەنزیكەوە دەست خۆشیتان لێبكەین و پێتان بڵێین پشتوانی زیاترتان دەبین بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان".

ئاماژەشیان بەوەشكرد " بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی هەرێم بەلای ئێمەوە گرنگە لەبەر ئەوەی مامەڵەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هاوڵاتیان دەكەن و خزمەتگوزاری پێشكەشی كۆمەڵانی خەڵك دەكەن".

 هاوکات لیوا عبدلقادر عەزیز بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی هەرێم سوپاسی هەریەك لە چەتۆساڵح و مستەفاسەلیم بریكارانی وەزارەتی ناوخۆی كرد بۆ سەردان و پشتیوانییەكەیان ڕاشیگەیاند، ئەم سەردان و بەسەركردنەوەیە هانمان دەدات لەڕابردوو زیاتر خزمەتی بواری هاتوچۆ بكەین و هەروەها لەڕێگەی كارەكەشمانەوە ژیانی خەڵك زیاتر بپارێزین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا