چۆن وێنەکانت دەپارێزیت لە کاتی ونبوونی مۆبایلەکەتدا؟

هەمەرەنگ 20/10/2020

Alternate Text

یەکێک لەو کێشانەی زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن دووچاری دەبنەوە سڕینەوەی هەموو داتاکانە لە کاتی تۆمارکردنی ژمارەی نهێنی بۆ چەند جارێک بە هەڵە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە خزمەتگوزارییەکی باشی کۆمپانیای ئایفۆنە بۆ پارێزگاری لە زانیارییە تایبەتییەکان.

ماڵپەڕی " skynewsarabia" خزمەتگوزارییەکی ئایفۆنی خستووەتە ڕوو بۆ زیاتر پارێزگاری لە وێنە و نامەکان لە کاتی بردن و ونبوونی مۆبایلەکەدا.

کۆمپانیای ئایفۆن خزمەتگوزارییەکی هەیە کە لەوانەیە زۆرینە نەیزانن کە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتێکی سکانی هەموو زانیاری و داتاکان دەکات  ئەگەر بۆ زیاتر لە دە جار ژمارەی نهێنییەکە هەڵە تۆمار بکرێت.

ئەم خزمەتگوزارییە سوودی زۆرە  لە کاتی بردن و ونبوونی مۆبایل تا وێنە و نامەکان پارێزراو بن.

لە کاتی تۆمارکردنی ژمارەی نهێنی بە هەڵە بۆ ماوەی پێنج جار بە شێوەیەکی کاتی مۆبایلەکە دادەخرێت بۆ ماوەی خولەکێک دواتر بۆ ماوەی سێ کاتژمێر دادەخرێت ئەگەر دە جار بە هەڵە ژمارەکە تۆمار بکرێت لەم کاتەدا تەنها دەکرێت سوود لە خزمەتگوزاری تەلەفۆنی بەپەلە وەربگیرێت.

بۆ چالاککردنی خزمەتگوزاری ئایفۆن بۆ پارێزگاری ئەم هەنگاوانە ئەنجام بدە.

Settings دواتر Touch ID & Passcode لەم کاتەدا دوای تۆمارکردنی ژمارەی نهێنی Erase Data چالاک دەکەیت کە پاش تۆمارکردنی دە جار ژمارەی نهێنی بە هەڵە داتای مۆبایلەکەت دەسڕێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا