پۆلیسى هەولێر رایگەیاند، دوو تۆمەتباریان بە بڕێک ماددەى هۆشبەر و دراوى
ساختەوە دەستگیرکردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ى تشرینى یەکەم، بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر راگەیەنراوێکى
بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەى بە دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبار کردووە لە شارى هەولێر
کە بڕێک ماددەى هۆشبەریان لە جۆرى کریستاڵ و ٥٠٠ هەزار دینارى عێراقى و ٩٠٠ دۆلارى
ساختەیان پێبووە.
لە راگەیەنراوەکەى پۆلیسى هەولێردا هاتووە، ئەو دوو تۆمەتبارە، جگە لە مادەى
هۆشبەر و دراوى ساختە، سێ دەمانچەشیان پێبووە و سەرجەمیان لە لایەن پۆلیسەوە
دەستیان بەسەردا گیراوە.