لە هەشت ژندا یەک ژن لە پاش منداڵبوون تووشی خەمۆکی دەبێت، هەست بە فشار و لاوازی دەکات و هەست دەکات پەیوەندی لەگەڵ منداڵەکەیدا باش نییە یاخود شەرم دەکات، ئەم بارودۆخەش لە خەوتن و نانخواردنیدا ڕەنگدەداتەوە.
خەمۆکی پاش منداڵبوون لە پاش سێ مانگی یەکەمەوە دەردەکەوێت و ئەگەر چارەسەر وەرنەگرێت لەوانەیە نزیکەی ساڵێکی پێبچێت. هۆکارەکانی ئەمانەی خوارەوەن:
-تێکچوونی هۆڕمۆنەکان بە دیارترین هۆکار دادەنرێت چونکە ژنان لە زۆرترین بارودۆخەکاندا دووچاری تێكچوونی هۆڕمۆنەکان دەبنەوە، گرنگە لەو کاتەنەدا ژنان کۆنترۆڵی ئاستی هۆڕمۆنەکانیان بکەن لە ڕێگەی بەکارهێنانی دەرمانی گونجاوەوە.
-هۆکارێکی دیکەی خەمۆکی لای ژنان ماندووبوون و شەکەتی پاش منداڵبوونە، کە هەست دەکات ئامادە نییە گرنگی بە منداڵ بدات یاخود دوودڵە لەوەی تا چەند دەتوانێت دایکێکی باش بێت.
-هەستکردن بە فشار دەبێتە هۆی دروستبوونی خەمۆکی، گرنگە بەردەوام پشتگیری بکرێت و کارەکانی بۆ ئاسان بکرێت.
-گۆڕانی شێوەی جەستە و تێکچوونی پێست یەکێکە لەو هۆکارە بەهێزانەی دەبێتە هۆی دروستبوونی خەمۆکی پاش منداڵبوون.
-کاتێک ژن هەست دەکات هیچ کەس لەگەڵیدا نییە و بەردەوام خۆی هەموو کارەکان ئەنجام دەدات دووچاری خەمۆکی دەبێتەوە.