بۆ دەربڕینى ناڕەزایەتییان لە کارکردن لە سەردەمى کۆرۆنادا، سەدان پزیشکى
ئیسپانى لە هەرێمى بەرشەلۆنەى ئەو وڵاتە بە جل و بەرگى ژێرەوە خۆپیشاندانیان کرد.
ئاژانسى هەواڵى ئەسۆشییەتدپرێس ڤیدیۆى سەدان پزیشکى ئیسپانى بڵاوکردووەتەوە
کە بۆ دەربڕینى ناڕەزایەتى لە کارکردن لەکاتى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنادا، بە جل و بەرگى
ژێرەوە لە شەقامەکانى بەرشەلۆنە خۆپیشاندان دەکەن.
خۆپیشاندەرەکان ئاماژە بەوە دەکەن، بەهۆى زۆربوونى ژمارەى توشبووانى
کۆرۆناوە کاتەکانى کارکردنیان لەسەر زۆر کراوە و هەراسان بوون و کاتیان بۆ
حەوانەوە نەماوە، جگە لەوەش ئەو پزیشکانە دەڵێن، ژینگەى کارەکەیان بە هۆى ڤایرۆسى
کۆرۆناوە زۆر مەترسیدار بووە و لە برى کەمکردنەوەى کاتژمێرەکانى کارکردن، کەچى
لەسەریان زیادکراوە و لە ئێستادا دوو هێندەى پێشتر کاریان بەسەردا دەدرێت.