وهزیری نهوتی عێراق رایگهیاند، تائێستا ههرێم پابەند
نەبووە بە بڕیاری ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی بڕی هەناردە.
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە كۆنگرەیەكی
ڕۆژنامەوانیدا رایگهیاند: چاوهڕوان دهكرێت كه ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی عێراق
لە پێنج بۆ شەش ساڵی داهاتوودا بگاتە 7 ملیار بەرمیل لە ڕۆژێکدا،
ناوبراو
وتووشیەتی ، هێشتا هەرێمی کوردستان پابەند نییە بە بڕیاری کەمکردنەوەی
بەرهەمهێنان کە ئۆپێک پڵەس لەسەری ڕێککەوتووە.
وەزیری نەوتی عێراق پێشبینی کردووە "بازاڕی نەوت
سەرنجڕاكێشتر بێت بۆ پڕۆژە نەوتییەكانی عێراق لە نیوەی دووەمی ساڵی
داهاتوو"، دەشڵێت، بڕیارەکانی ئۆپێک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنان،
هەڵمەتەکانی دۆزینەوەی نەوتی دواخستووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە بەهۆی کۆرۆنا و داخستنى
زۆرێک لە ناوەندە پیشەسازییەکانی جیهان نرخی نەوت دابەزیوە و شارەزایانیش دەڵێن بەم
نزیکانە نرخەکەى بەرز نابێتەوە و ڕێکخراوی ئۆپێک دەیەوێت لەڕێگەى کەمکردنەوە
بەرهەمەوە نرخەکەى بەرزکاتەوە.