کەسێکی پێگەیشتوو لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا پێویستە نزیکەی حەوت بۆ هەشت کاتژمێر بنوێت، بەڵام منداڵێکی سێ مانگە دەبێت ١٤ بۆ ١٧ کاتژمێر بنوێت، ئەوەش بەهۆی پێویستی بە گەشەی جەستە و ئەقڵییەوەیە.
ماڵپەڕی "DW" لە هەواڵێکدا ئاماژە بە کاتەکانی نوستن دەکات بەپێی تەمەنی کەسەکان ئەوانیش:
- منداڵی تەمەن سێ مانگ
پێویستی بە ١٤ بۆ ١٧ کاتژمێر نوستن هەیە لە شەو و ڕۆژێکدا ناشبێت کاتی نوستنی لە ١٨ کاتژمێر یان کەمتر لە ١١ کاتژمێر تێپەڕ بکات.
- منداڵێک تەمەنی کەمتر لە ساڵێک بێت
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا پێویستە ١٢ بۆ ١٥ کاتژمێر بنوێت.
- منداڵی دوو ساڵ
١١ بۆ ١٤ کاتژمێر لە شەو ڕۆژێکدا دەبێت بنوێت، ئەگەر ١٠ کاتژمێریش بنوێت ئاساییە بەڵام نابێت زیاتر لە ١٥ بۆ ١٦ کاتژمێر بنوێت.
- سێ بۆ پێنج ساڵ
١٠ بۆ ١٣ کاتژمێری پێویستە بۆ نوستن.
- شەش ساڵ بۆ ١٣ ساڵ
نۆ بۆ ١١ کاتژمێر بنوێت.
- تەمەنی هەرزەکاری، ١٤ بۆ ١٧ ساڵ
نزیکەی هەشت بۆ ١١ کاتژمێر بنوێت.
- تەمەنی گەنجی، ١٨ بۆ ٢٥ ساڵ
حەوت بۆ نۆ کاتژمێری پێویستە بۆ کاتەکانی خەوی.
- لەدوای ٢٥ ساڵییەوە
ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە ٢٦ ساڵ بەرەو سەرە پێویستە لە شەو ڕۆژێکدا حەوت بۆ نۆ کاتژمێر بنون.
- کەسانی بەتەمەن
سەرەتای ٥٠ بۆ ٦٠ ساڵی دەستپێدەکات، کاتژمێرەکانی نوستن کە جەستەیان پێویستییەتی دەبێت لە حەوت بۆ هەشت کاتژمێر تێپەڕ نەکات.