کەرکوک.. گۆڕێکى بە کۆمەڵ دۆزرایەوە

کوردستان 20/10/2020

Alternate Text

هێزە عێراقییەکان گۆڕێکی بە کۆمەڵیان لە کەرکوک دۆزییەوە کە روفاتی ٤٥ کەسی تێدابووە.

 هێزە ئەمنییەکانی سنوری کەرکوک رایانگەیاندووە، هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنییان لە سنوری گوندی داود علوكە سەربە ناحیەی ریاز باشوری رۆژئاوای پارێزگای كەركوك ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا گۆرێکی بە کۆمەڵیان دۆزیوەتەوە.

ئەو هێزانە ئەوەشیان ڕاگەیاندووە،، گۆڕە بە کۆمەڵەکە روفاتی ٤٥ کەسی تێدابووە، کە پێشتر لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژراون.

 هاوکات لیوا محەمەد رێگر فەرماندەی میحوەری رۆژئاوای کەرکوکی پێشمەرگە، بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاند، گومان دەکرێت قوربانییەکانی ناو ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە پێشمەرگە دیلەکانی دەستی  داعش بن، چونکە داعش جگە لە پێشمەرگە دیلەکان، هیچ کوشتارێکی بە کۆمەڵی لەو ناوچەیە ئەنجام نەداوە."

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا