بەڕێوبەری تەندروستی راپەڕین رایگەیاند، بە نیازن رێگەیەکی نوێ بۆ روبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرنە بەر.
د.دیار ئیبراهیم، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی راپەڕین بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، بە نیازن رێگەیەکی نوێ بۆ روبەڕووبونەوەی کۆرۆنا بگرنە بەر، لەرێگەی دروستکردنی تیم و ناردنیان بۆ لای خەڵکی تا راستەوخۆ مەترسییەکانی نەخۆشییەکە و شێوازەکانی رێگریکردن لێیان ئاگادار بکرێنەوە.
روونیشیکردەوە، هۆشیارکردنەوەی خەڵکی لەرێگەی نوسراو و راگەیاندنەکانەوە وای لێهاتووە سودی ئەوتۆی نەماوە و خەڵك پابەند نابێت پێیەوە.
بەڕێوەبەری تەندروستی راپەڕین، سەبارەت بە دووبارە راگەیاندنەوەی قەدەغەی هاتوچۆش ئاشکرای کرد، دۆخی هەرێمی کوردستان هی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی نییە، بەڵام دەکرێت پێشنیاری راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆی جوزئی بکرێت لە هەندێک شوێن.