بنەماڵەی دوو تاوانبارەکەی رێستۆرانتی هۆقەباز داوایەک لە سەرۆکی هەرێم دەکەن

کوردستان 21/10/2020

Alternate Text

بنەماڵەی ئەو دوو گەنجەی بە تۆمەتی ئەنجامدانی رووداوەکەی رێستۆرانتی هۆقەباز لە عەینکاوەی هەولێر، سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو لە نامەیەکدا داوایان لە سەرۆکی هەرێم کرد واژوو لەسەر جێبەجێکردنی سزاکەیان نەکات.

 

بنەماڵەی هەریەکە لە( مەزلوم داغ و عەبدولڕەحمان ئەر) ئەنجامدەری هێرشەکەی سەر رێستۆرانتی هۆقەباز لە عەینکاوە کە بە هۆیەوە دیپلۆماتکارێکی تورکیا کوژرا، لە نامەیەکدا بۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم داوایانکردووە،  

سزای لەسێدارەدان ئەرێ نەکەن، بە جیهانی پیشان بدەن کە گەلی کورد و رێکخراوە دادپەروەرەکانی دژی لەسێدارەدانن.

 

لە بەشێکی دیکەی نامەکەیاندا ئاشکرایانکردووە، ئێمە دوو خانەوادەی وڵاتپارێزین، لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا شەهید و بەهای قورسمان داوە، لە سەردەمێکدا کە لە سەرتاسەری جیهان دژی لەسێدارەدان تێکۆشانی بەرفراوان بەڕێوەدەبرێت، سزادانی دوو گەنجی کورد بە لەسێدارەدان ئێمەی تووشی سەرسوڕمان کردووە، بە دڵێکی خەمگینەوە بەرەو پیری ئەم سزایەدا دەچین.

 

باسیانلەوەشکردوە، ئەم دوو گەنجە کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە، لەژێر زوڵم و زۆری دەوڵەتی تورکدا گەورە بوون، هەروەها شاهیدی زیندووی دڕندایەتییەکانی دەوڵەتی تورکن لە کوردستان.

 

لە ١٧ی تەمموزی ٢٠١٩، لە رێستۆرانتی هۆقەباز هێرشێکی چەکداری کرایە سەر دیپلۆماتکارێکی تورکیا و کوژرا و لەدوای دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێکی روواوەکە لە ١١ی شوباتی ئەمساڵ سزای لەسێدارەدان بۆ هەریەکە لە (  مەزلوم داغ و عەبدولڕەحمان ئەر)دەرچوو .

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا