ئەمڕۆ شەڕ و پێکدادان لە نێوان شەڕڤانان و هێزەکانی سەر
بە تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان روویدا و تورکیا فڕۆکەی سیخوری لە شەڕەکەدا بەکارهێنا.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی تشرینی یەکەم، شەڕ لەنێوان هێزەکانی شەڕڤانان و گروپە چەکداریەکانی سەر بە تورکیا لە ناوچەی عەین عیسا لە رۆژئاوای کوردستان سەریهەڵداوە.
بە گوێرەی سەرچاوەکان، شەڕەکە بۆ چەند کاتژمێرێک بەردەوامبووە و تورکیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەکار هێناوە لە هێرشکردنە سەر شەڕڤانان.
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ لە هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکاندا بۆ
سەر چەند گوندێکی سەر بە شارۆچکەی دێرکی رۆژئاوای کوردستان دوو هاووڵاتی سڤیل بوونە قوربانی.