حکومەتی هەرێم لەبارەی کڕینەوەی گەنمی جوتیارانەوە کۆدەبێتەوە

کوردستان 21/10/2020

Alternate Text

 بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان  لەشاری هەولێر کۆببێتەوە و یەکێک لە بابەتەکانی کۆبوونەوەکەش، گرفت و چارەسەری بابەتی كڕینەوەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە بۆ ساڵی 2020.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ٤٢ی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت.

ئاشکراشی کردووە، پرۆژەی خزمەت،  گرفت و چارەسەری بابەتی كڕینەوەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٠،  بابەتی لێخۆشبوونی گومركی بۆ هەندێک لە ئامێر و مادە سەرەتاییەكانی پرۆژە كشتوكاڵییەكان و ئاسانكاری بۆ جووتیاران. لە کۆبوونەوەکەدا تاووتوێ دەکرێن.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا