شەوی رابردوو لە یەکێک لە سیتییەکانی سلێمـانی،
مەفرەزەکانی پۆلیس تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بە هەڕەمەکی و بەبێ هۆکار تەقەی
کردبوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی پۆلیس لە رووداوێکی تەقەکردن
لە ناو گاردن سیتیدا، مەفرەزەکانی کوردسات دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و
تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکرد.
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ئاشکراکرد، تۆمەتبارەکە
لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٧ و دەست بەسەر چەک و ئۆتۆمبێلەکەیدا گیراوە.
باسیلەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە لەژێر کاریگەری ماددە
کهولیەکاندا بووە و بە سەرخۆشی تەقەی کردووە، لە ئەنجامی تەقەکردنەکە، زیانی بە دوو ماڵ و ئۆتۆمبێلەکەی خۆشی گەیاندبوو.
لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر تۆمەتبارەکە دەستبەسەرە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.