پارێزەری مەلا هەڵۆ حەمەرەشید، رایگەیاندووە، ناوبراو بە کەفارەت ئازادکراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی تشرینی یەکەم، لەلاپەڕەی مەلا هەڵۆ حەمەرەشید لە فەیسبووک لە زاری پارێزەرەکەیەوە بڵاوکراوەتەوە، بە کەفالەت ئازادکراوە.
چەند رۆژێک لەمەوبەر لەسەر داوای پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی، داواکاری گشتی داوای دەستگیرکردنی مەلا هەڵۆ حەمەرەشیدی کرد، و لەبنکەی پۆلیسی بەختیاری راگیرا.
پێشتر مەلا هەڵۆ بە لێداوانەکانی چەند جارێکی دیکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەرایناوەتەوە.